گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ڕایدەگەیەنێت، پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/62024، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دابەش دەكرێت.”

دەشڵێت: “كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان لە چارەسەر نزیكە.”