وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی رایگەیاند، مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خەرج كراوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق  ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی 6ی 2024، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتەكە، مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی خەرج كردووە.

هاوكات ئاماژە بەوە دراوە كە لەگەڵ مووچەخۆرانی شارستانی، شایستە داراییەكانی كەمەندامان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی و مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی خەرج كراوە.

جەختیش كراوەتەوە كە ئەم بڕە پارەیە لە چوارچێوەی تەرخانكراوی دارایی بۆ مانگی ئایاری 2024 خەرج كراوە.