خەبات: هاژە بەرزنجی- سلێمانی:- ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2024/3/13 کۆمەڵەی کەلەپووروفۆلکلۆری کورد، ، لە هۆڵی دەزگای جەمال عیرفان لەشاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێز ( دكتۆر تەها رەسووڵ ) و سەرۆکی کۆمەڵەی کەلەپووری کوردو ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و ئەدیبان و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان، خەڵاتی جەژنی بەرات و نەورۆز وەک ڕێزلێنانێکی شایستە و گەورە لەلایەن (خاتو هاژە بەرزنجی) ئەندامی كۆمەڵەی كەلەپوورو ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتی بەرات و نەورۆز پێشكەش بە بەرێز ( دكتۆر شوكریە رەسووڵ ) كرا پێشكەش بە گەورە نووسەرو فۆلكلۆریستی مەزن بەڕێز (دكتۆرە شوكریە رەسووڵ) كرد، لەڕێوڕەسمەکەدا سەرەتا بەڕێز (محەمەد مەردان) سەرۆکی کۆمەڵەی کەلەپوور وتەیەکی سەبارەت بەو ڕێوڕەسمە پێشکەشکرد: کەتێیدا باسی لەوەکرد کە دکتۆرە یەکێک بووە لەئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی کەلەپووری کورد و گوتیشی :بەڕێزیان، ئەوساو ئێستاش بە سەرۆکی کۆمەڵەی کەلەپووری دەزانین ، چونکە بەڕێزیان بەرهەمێکی زۆری لەسەر کەلەپووروفۆلکلۆری کوردی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردیمان کردووە.

دکتۆرە شوکریە ڕەسوڵ گوتیشی: من ئەوڕۆ کە کۆمەڵەی کەلەپوور ڕێزم لێدەنێ بە ڕۆژێکی مێژوویی دەزانم ، کە بەلایەک دڵخۆش و بەلایەک غەمگین بووم، دڵخۆشبووم کە ئەم هەموو ساڵەی تەمەن و بەرهەمێکی زۆرم بە فیرۆ نەڕۆیشتووەو مرۆڤی دووڕناس قەدری کارو فۆلکلۆری کوردیان زانیووە ودڵتەنگ بووم بەوەی ئێمەی خەمخۆرانی ئەو مەیدانە قەدری کەلەپوورو نرخ وبەهای دەزانین و لایەنی بەرپرس و پەیوەندار کەمتەرخەمن، جێگای سوپاس و دەسخۆشیە کە ئەو رێکخراوە بە پیتاکی ئەندامان وخێرخوازان چەندین ساڵە بەڕێوە دەچێ و مخابن دەزگا بەرپرس و پەیوەندارەکان ئاوڕییان لێناداتەوە وباسی دوکتۆر تەهایان کرد کە یارمەتیان دەدا . لەدڵەوە دەستخۆشی لەم کۆمەڵەیە دەکەم کە بێ مووچە کۆمەڵەو چالاکییەکان بەڕێوەدەبەن وشوێن دەستیان دیارە.

هەروەها بەڕێزیان لەکۆتایی وتەکەیدا گوتی: ئەم کۆمەڵەیە خاوەن گۆڤاری تایبەتن بەناوی (گۆڤاری کەلەپووروفۆلکلۆری کورد) هاوکات جارو بار بەبۆنەی نەورۆزو بۆنەو جەژنە کوردییەکان چالاکییەکی بەرچاویان هەیە. پیرۆزباییان لێدەکەم ، بەهیوای چالاکی زیاترو خزمەتکردنی کەلەپووری کوردی، شایانی باسە، دكتۆرە شوكریە رەسووڵ، ئەندامی کارای دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی كەلەپوورە، هیوای تەندروست باشی بۆ دەخوازین.