خەبات: هاژە بەرزنجی:- کاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆی چوارشەممە 2024/3/13 ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ، لەهۆڵی سینەما سالم ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەنووسەران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسان و بەرپرسانی حکومی و حیزبی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی تازەترین کتێبی چاپکراوی خۆی بەناونیشانی (جەنەڕاڵ بارزانی ) لە نووسینی (کاوە ئەمین) لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا ناساندو بڵاوکردەوە، شایانی باسە سەرەتا بەڕێز کاوە ئەمین پەیڤێکی لە بارەی کتێبەکەوە پێشکەشکرد، پاشان بەڕێزان د. دلێر شاوەیس و د. ماجید خەلیل، خوێندنەوەیەکی تێرو تەسەلیان لەسەر کتێبەکە پێشکەش بە ئامادەبووان كرد.











