بەپێی راگەیەندراوێكی فواد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، كە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەت بڵاو كراوەتەوە، دوێنێ چوارشەممە، حكوومەتی ئەمریكا لە ڕێی ئێلینا رۆمانۆسكی باڵوێزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق، نامەیەكی زۆر گرنگی بۆ حكوومەتی عێراق ناردووە و رادەستی وەزیری دەرەوەی عێراقی كردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا، كە ئاماژە بە وردەكاری و ناوەڕۆكی نامەكەی ئەمریكا نەدراوە و تەنیا بە ”گرنگ“ وەسف كراوە، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: ”لەنێو حكوومەت ناوەڕۆكی نامەكەی ئەمریكا تاوتوو دەكەین و دوای ئەوە وەڵام دەدەینەوە و بڕیاری پێویست دەدەین.“