هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی، رایگه‌یاند كه شاندی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌باره‌ی بودجه و مووچه‌وه ده‌چێته به‌غدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/1/2024، هونه‌ر جه‌مال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی، ده‌چێته به‌غدا و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كۆبوونه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق تایبه‌ت به كێشه‌ی بوجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی، ڕاشیگه‌یاند: مانگێك له‌مه‌وبه‌ر واده‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕاگه‌یاندرا، هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدرالیش، په‌رۆشن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه و مووچه له‌مساڵدا، به تایبه‌تی له ڕێی هه‌مواری یاسای بوجه، شانده‌كه چه‌ند رۆژێكیش له‌به‌غدا ده‌مێننه‌وه.