بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ بڕیاردان لە دژی یاسایەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ 21/1/2024 دواخرا.
بریاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-12-2023، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی لە بارەی سکاڵایەک لە دژی یاسایەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کورسی کۆتاکان کۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەکە بۆ جاری حەوتەم دواخرا.
ئەمە لەکاتێکدایە دوو سکاڵا لە دژی کورسی کۆتاکان و شێوازی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمارکراون.