سهرۆكوهزیرانی عێراق لیژنهیهك بۆ پێداچوونه به پڕۆژه یاسای دادگای فیدراڵی پێكدههێنێت.
نووسینگەی راگەیاندی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق راوێژکاریی کاروباری دەستووری راسپاردووە بۆ ئەوەی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی عێراق پێکبهێنێت کە حکومەت لە ساڵی 2015 ئامادەی کردووە بەڵام پەسەند نەکراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، حکومەت رەشنووی پڕۆژەیاساکەی ئامادەکردووە و هەوڵی داوە پێداچوونەو بە هەندێک دەق و تەوەر بکات کە لە خوولەکانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، جێگەی ناڕەزایەتی بوون .
نووسینگەی راگەیاندی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت، رەشنووسەکە لەرووی ناوەڕۆکەوە باشتر کراوە.
هاوکات جەختیش لەوە کراوەتەوە، حکومەت رژدە لەسەر ئەوەی لەگەڵ تەواوی هێزە سیاسی و نیشتمانییەکان راوێژ لەبارەی رەشنووسی پڕۆژەیاساکە بکات.