
گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یه‌ند، 17 کەس لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شوقەکانی ئیسکان بریندار بوون.
له‌م باره‌یه‌وه، موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌لی، گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، کاتژمێر 11 و 30 خوله‌كی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی 12ی 2023، ئاگادار کراونەتەوە له ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە شوقەکانی ئیسکان کە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونه.
باسی لەوەش کرد، ئەمە لە ماوەی یەک مانگدا دووەم جارە لەو شوقەیەدا و له‌هه‌مان پرۆژەی نیشته‌جێبوون ئاگر دەکەوێتەوە.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، به‌هۆی ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و شوقه‌یه‌دا 17 كه‌س بریندار بوون کە تەنیا چواریان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و سێزدەکەی دیکەیان برینیان سووك بووه و لەو چوارەشیان کە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، یەکێکیان کارمەندی بەرگریی شارستانییە.
موقەدەم کاروان ڕوونی کردەوە کە تاوەکو ئێستا لە سنووری شاری هەولێر 1800 باڵەخانەی لووتکەییان هەیە کە هەموو کات ئەوان پێداگری لەسەر بوونی مەرجەکانی سەلامەتی و بەرگریی شارستانیی و ئاگرکوژێنەوە لەنێو باڵەخانەکاندا دەکەنەوە بە مەبەستی سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و بۆ ئه‌وه‌ی به دوور بن له زیان.