به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی 12ی 2023، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە گوندی توتەقەڵی سەر بەناحییەی ئاغجەلەر بۆردوومان کرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەھۆی بۆردوومانەکانەوە کوژرا و بریندار ھەیە و ترس و دڵەڕاوکێش لای ھاووڵاتییانی ناوچەکە دروست بووە و تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی چەمچەماڵ هیچ لێدوان و ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردوومانەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

شایەنی باسە، بەهۆی جموجۆڵی چەکدارنی پەکەکەوە، ساڵی ڕابردوو ئەو گوندە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا و چەند چەکدارێکی پەکەکە لە بۆردوومانەکەدا کوژران.