خەبات:سولین سلێمان:- دەروون کاروان خانمە گۆرانی بێژی دەنگخۆش خەڵکی شارە جوانەکەی رەواندزە و لە سوێد لە دایک بووە تەمەنی ٢٨ ساڵە، لەم دیمانەیەدا بۆ خەبات دەڵێت “تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانیەکی تایبەت بە خۆمم لەگەڵ چەند دوێتێک، لەو ماوەیەدا سەرقاڵی دروستکردنی کۆمەڵێک کەڤەرم کە دەیانکەم بە گۆرانی.

*ئایا ھیچ ئەلبوومێکت ھەیە یان لە بیرت لە دروستکردنی کردۆتەوە؟
لە ئێستادا ئەلبوومم نیە بەڵام لە داھاتوودا دروستی دەکەم و چونکە لەو ماوەیە چەند ڤیدیۆ کلیپێکم بڵاوکردەوە دواینیان گۆرانی (من ئەرۆم) کە دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو لەناو خەڵک ، سپاسی گوێگرانم دەکەن بۆ پاڵپشتیان.

*کێیە زیاتر پشتگیریت دەکات؟
سپاسی هەر کەسێک دەکەم کە هاوکاری منی کردووە بە تایبەتیش ھاوسەرەکەم و براکەم زۆر پشتگیریم دەکەن.

*بە دەنگی چ ھونەرمەندێک سەرسامیت؟
بە دەنگی ھونەرمەندی مەزن خاتوو لەیلا فەریقی و میکائیل و فرمێسک سەرسامم.

*لە کۆتاییدا چ پەیامێکت ھەیە؟
پەیامم ئەوەیە کە ھەرکەسێک ھەست دەکات توانایەکی ھەیە نیشانی بدات پەرەی پێبدات چونکە ھیچ توانایەک بێ ھۆکار نییە رێکەوتیش و تەنھا ئاگاداری کەسایەتیتان بن بە ھێز بن با ھەموو کارێکتان پەیامێکی لە دواوە بێت.