حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و شانده ئاشكرا كرد كه بڕیاره سبه‌ی سێشه‌م سه‌ردانی شاری به‌غدا بكات و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چوونی شانده‌كه لەسەر پێشنیارى ئه‌وان بووه و له‌وێش لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سبەی سێشەم ڕێكه‌وتی 17ی تشرینی یەکەمی 2023، لەسەر پێشنیارى حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.
ڕاشیگه‌یاند: شانده‌كه ڕۆژی چوارشەم لەبارەی پرسەکانی مووچە و بودجە لەگەڵ لیژنەی داراییی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شاندەکە لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک ڕاوێژکار پێک دێن.