سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی 100%ـی كرێی خوێندنی سێ یەکەمە دانەمەزراوەکانی بۆ خوێندنی ماستەر دا.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 10ـی 2023 پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی لەسەر لێخۆشبوونی ڕێژەی 100%ـی كرێی خوێندنی سەرجەم سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان دا كە لە خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (2023 ـ 2024) وەرگیراون.
ئەمەش دوای ئەوە دێت بەشێكیان پێشتر لێخۆشبوونیان لە كرێی خوێندن بە ڕێژەی 100% بۆ كرابوو، بەڵام لە قۆناغی دووەمی وەرگیرانیان بەشێكی دیكەیان مابوونەوە، بۆیە داواكارییەكەیان لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە وەرگیرا و ئێستا جێبەجێ كرا.