وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند بۆ ده‌ستكردن به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی رابردووی فه‌رمانبه‌ران، چاوه‌ڕوانی به‌غدان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی ئابی 2023، هونه‌ر جه‌مال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه “دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه، حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبێت به جێبه‌جێكردنی یاساكه و ناردنی شایسته داراییه‌كان.
هونه‌ر جه‌مال له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حه‌وت بۆ كوردستان 24 وتی: “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی پابه‌ندییه‌كانی له یاسای بودجه جێبه‌جێ كردووه و هه‌موو رێكاره‌كانی ته‌واوكردوون”.
وتیشی: “رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه بڵاوكراونه‌ته‌وه و هیوادارین له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه، حكومه‌تی عێراق پابه‌ندبێت به یاسای بودجه”.
له وه‌ڵامی پرسیاری دابه‌شكردنی دوو مووچه‌ش به یه‌كه‌وه، وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند كه “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای شایسته داراییه‌كانی كردووه ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی یاسای بودجه”.










