وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/8/2023، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە لقەکانی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی) راگەیاند.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوێکدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەنجامەکان ئاماژەی بەوەداوە: “103 هەزار و 916 قوتابی و خوێندکار بەشداریی (هەموو تاقیکردنەوەکانیان) کردووە، لەو رێژەیەش 47 هەزار و 692 قوتابی و خوێندکار بەهەردوو خولەکە دەرچوون، کە رێژەی دەرچوون 45.89%.”
هەروەها وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستووەتە روو روو کە ماوەی پەڵپ گرتن تا 22/8/2023 دەبێت.