ئیگا شوینتێکی پۆڵۆنی کە پلەی یەکەمی جیهانە، ناسناوی پاڵەوانێتی وارشۆی بەدەستهێنا و لە یاری کۆتاییدا لە لۆرا سیگمۆندی ئەڵمانی بردەوە، ئەو ئافرەتە پۆڵەندییە تەنها پێویستی بە 68 خولەک بوو بۆ ئەوەی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بەبێ ئەوەی هیچ گروپێک لەدەست بدات بەدرێژایی ئەو یارییە کە لەبەردەم هاندەرانی وڵاتەكەی خۆیدا یاریی کرد، ئەم ناسناوە پانزەهەمین ناسناوە لە ژیانی وەرزشیدا و چوارەم نازناوە لە ساڵی 2023.