خەبات: ئارام شێرکۆ – كەركووك:- یاریزانان و دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی سەورە لە دژی ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان لە نێو یاریگاكەیان و بە بێ ئاگاداری ئیدارەكە، گردبونەویەكی نارەزایەتیان رێكحست، وەرزشوانانی یانەی وەرزشی سەورە لە دژی ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان لە نێو یاریگاكەیان بە بێ ئاگاداری دەستەی كارگێری یانەكە، نارەزایەتی وەرزشوانان و ئیدارەی یانەكەی لێكەوتەوە بۆ ئەو مەبەستە گردبونەوەیەكی نارەزایەتیان رێكحست.

یانەی وەرزشی سەورە لە ساڵی 1954 بە ناوی یانەی وەرزشی فەیسەڵی دامەزراوە و پاشان لە ساڵی 1955 و لە سەردەمی عەبدولكەریم قاسم ناوەگەی گۆردرا بۆ یانەی وەرزشی سەورە، ئەو یانەیە سەدان یاریزانی پێگەیاندوە بۆ ریزی هەڵبژاردەكانی عیراق و بە دیاری كراوی لە بواری گۆڕەپان و مەیدان و زۆرانبازی.

دكتۆر فازڵ ئەسوەد سەرۆكی یانەی وەرزشی سەورە بە ڕۆژنامەی خەباتی ڕاگەیاند وەك ئەوەی لە رێكەتنەكەی نێوان وەزارەتی وەرزش و لاوان عێراق و دەستەی وەبەرهێنان داهاتوە دەبێت وەك سەرەتا دەبوو گۆرەپانی یانەكەی نۆژەن بكردایەتەوە و هەروەها چەند هۆڵێكی وەرزشی و ژوری ئیدارەی دروست بكات، بەڵام بە پێچەوانە سەرەتا هات یاریگای فوتساڵ و مەلەوانگاكەی روخاند و كردی بە دوكان بۆ ئەوەی بیدات بە كرێ ، ئەوەی ئەمرۆ هەنگاوی یەكەمانە، وهەناگاوی دووەمان پارێزگاری كەركووك و پەرلەمانتارەكانمان ئاگادار كردۆتەوە كە مانگرتنی سەرەتاسەری ئەنجام دەدەین و شەقامی بەردەم یاریگاكە دادەخەین.