بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە چەند باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “دوای کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر چەند باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لەلایەن تیمەکانمان لە(بەڕێوەبەرایەتيی ئاسایشی هەولێر) بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، (4) لە ئەندامانی ئەم باندانەی ماددەی هۆشبەر لە کاتی فرۆشتن و دابەشکردنی دەستگیركران.”

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان بە ناوەکانی (ی, ع ، م)و(م، ج ، م)و(د، م ، ب)و(أ ، ج ، ی)،هەروەها لە کاتی دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا دەست گیراوە بەسەر چەند چەکێکی بێ مۆڵەت و بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری ( مەریجوانە و حشیش و کریستاڵ و هیرۆین) هەروەها دەستیش بەسەر چەند کەلوپەلێكی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردا گیراوە و تۆمەتباران ڕێکكاری یاسایيان بەرامبەر و گیراوەتەبەر.