پێنجشەممە 27-7-2023 بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی، د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەولێری پایتەخت سەردانی کونسوڵخانەی ئیماراتی کرد.
بە بۆنەی كۆچی دوایی شێخ سەعید بن زاید ئالنهەیان برای شێخ محەمەد بن زاید ئالنهەیان سەرۆكی ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتوو، د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو كرد و پەیامی هاوخەمی و پرسەو سەرەخۆشی گەیاندە كونسوڵی ئیمارات و هیوای خواست دوایین ناخۆشی گەل و وڵاتی ئیمارات بێت.










