هێلیکۆپتەرێکی سه‌ربازی لە قەڵاتە سۆران له سنووری ناحیه‌ی گوێڕ کەوتە خوارەوە.
کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌م 27ی7ی2023، ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیی لە نزیک گوندی قەڵاتەسۆران سەربە ناحیەی گوێڕ کەوتە خوارەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و ھێلیکۆپتەرە سەربازییە سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بووه و لەکاتی مەشق گرفتی تەکنیکی بۆ دروستبووە به‌هۆیه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و ته‌واوی تیمەکەی هاوپەیمانان كه له‌نێو هێلیکۆپتەره‌كه‌دابوون سەلامەتن .