سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگات و دوای ئه‌و واده‌یه‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت، ئاشكراشیكرد كه هه‌ر كاتێك پاره‌ی به‌رده‌ست هه‌بێت، دوو مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “ڕێككه‌وتن له‌نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی حكومه‌تی فیدڕاڵی ته‌واو بووه و به‌مه‌ش هیچ به‌ربه‌ستێك نه‌ماوه له‌به‌رده‌م نه‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان”.
جوتیار عادل بۆ كورستان تیڤی وتی: “چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو یاخود له ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی پاره‌ی به‌شه بودجه بگاته هه‌رێمی كوردستان”.
وتیشی: “له كاتی گه‌یشتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ”.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی دابه‌شكردنی دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند كه “كاری له‌پێشینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌شكردنی مووچه‌یه و هه‌ر كاتێك پاره‌ی به‌رده‌ست هه‌بێت و به‌شی دوو مووچه بكات، ئه‌وا به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌شی ده‌كه‌ن”.










