خەبات: هەولێر :- له‌به‌ر ڕۆشنایی گرنگیدانی زیاتری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رجه‌م بواره‌كان، و گرنگیدانی زیاتریش به‌كه‌رت و بواری ته‌ندروستی، ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رجی زیاتر بۆ كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌رته تاوه‌كو بتوانن خزمه‌تی زیاتر به هاوڵاتیان بگه‌یه‌نن. تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی هه‌ولێر بۆ پشكنینه پزیشكییه‌كان یه‌كێك له‌و ناوه‌نده پزیشكییه حكومییانه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خزمه‌ت به‌هاووڵاتیان ده‌كات. به هه‌وڵ و ماندووبوونی كارمه‌ندانی ئه‌م فه‌رمانگه‌یه توانراوه بڕوانامه‌ی جیهانی ئایزۆ (ISO/15189 ‘2012’) به‌ده‌ستبهێنن. به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م بڕوانامه‌یه به‌ڵگه‌یه بۆ ستانداربوونی ئامێر و مادده به‌كارهاتووه‌كان بۆ پشكنینه‌كان. بۆ به‌ده‌ستهێنانی زیاتر به‌ڕێوه‌به‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری كوالیتی كۆنتڕۆڵی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر بۆ خه‌بات ده‌دوێن:
موحسین كاك ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی هه‌ولێر، سه‌باره‌ت پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان گوتی: ڕۆژانه زیاتر له (1000) كه‌س به‌مه‌به‌ستی پشكنین (پشكنینی گشتی یان نیشته‌جێبوون) سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا پشكنین بۆ (ستافی چێشتخانه و سه‌رتاشخانه و قوتابخانه و نانه‌وا و…هتد) ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌پاڵنه‌ره‌كانی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی جیهانی ئایزۆ موحسین كاك ئه‌حمه‌د گوتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تاقیگه‌كه‌ی ئێمه تاقیگه‌ی ناوه‌ندی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه،زۆر جار لیژنه ده‌هات بۆ سه‌ردانی تاقیگەكەمان وه كه‌سی بیانی تێدا بوو و پرسیاریان ده‌كرد ئایا تاقیگەكه بڕوانامەی ستانداری هەیه و خه‌ڵكێكی زۆری بیانی سه‌ردانیان ده‌كردین، به‌شێكیان پشكنینه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌كارده‌هێنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و بڕوانامه‌یه‌مان نه‌بوو، بۆیه بیرمان له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه كرده‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (گوڵاڵه ئه‌حمه‌د) به‌رپرسی كوالیتی كۆنتڕۆڵی تاقیگه‌كه‌مان كه شاره‌زاییه‌كی باشی له‌و بواره‌دا هه‌یه ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی جیهانی ئایزۆ بكات. بۆ ئه‌و مەبه‌سته‌ش ده‌ستیكرد به كاره‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر چالاك بۆ به‌رزكردنه‌وه و پێشخستنی ئاستی تاقیگه‌كه‌مان بۆ ئاستێكی جیهانی و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی تاقیگه‌كه‌مان جێگای متمانه‌بن له ده‌ره‌وه‌ی و ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان. له‌مه‌ودوا پێویست ناكات رووبكرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ پشكنین.
له‌باره‌ی هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانیش بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی هه‌ولێر گوتی: زۆر سوپاسی به‌ڕێز دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێز دكتۆر دلۆڤان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌كه‌ین، كه پاڵپشت و هاوكاربوون بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه له‌بواری ته‌ندروستیدا.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی بڕوانامه‌ی ئایزۆوه، (گوڵاڵه ئه‌حمه‌د محەمەد) به‌رپرسی كوالیتی كۆنتڕۆڵ له تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی هه‌ولێر گوتی: ئامانج له به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی (ISO/15189 ‘2012’) دروستكردنی متمانه‌ی زیاتری هاوڵاتیانه بۆ پشكنینه‌كان و پێشكه‌شكردنی ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تگوزارییه له‌لایه‌ن كامه‌نده‌كانمانه‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه له‌خۆبردوویی كارمه‌نده‌كانمان له جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زارتی ته‌ندروستی و له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌ماكانی كاكردن به گوێره‌ی بڕوانامه‌ی ئایزۆ، به‌رزترین ئاستی خزمه‌تگوزاری له تاقیگه‌كه‌مان به‌ستانداری جیهانی به‌رده‌ست ده‌بێت. نه‌خۆش و چاره‌خوازان كاتێك دێنه تاقیگه‌كه‌مان هه‌ر له‌پرسگه تاكو وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجام هه‌ست به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كات. بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانیش سه‌رجه‌م ئامێره‌كانمان له پێشكه‌وتووترین جۆره‌كانن له جیهاندا.
سه‌باره‌ت به گرنگی بڕوانامه‌ی ئایزۆی جیهانییه‌وه به‌رپرسی كوالیتی كۆنتڕۆڵی تاقیگه به‌ڕێز (گوڵاڵه ئه‌حمه‌د) گوتی: له‌كاتی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی (ISO/15189 ‘2012’) بڕوانامه‌ی (ISO/9001)یش وه‌رده‌گرین كه ئه‌مه‌شیان په‌یوه‌سته به ستانداربوونی سیستمی كوالیتی ئیداره‌ی تاقیگه. به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامانه له تاقیگه‌یه‌كی حكومیدا كارێكی زۆر گرنگ و پێویسته، ئێستا هاوڵاتیان ده‌توانن پیشكنین بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بكه‌ن و دڵنیابن له ئه‌نجامه‌كانیان، و ئێستا ئه‌نجامه‌كانمان هاوتای ئه‌نجامی تاقیگه پێشكه‌وتووه‌كانن له جیهاندا. ئێمه‌ش هیچمان له وڵاتانی پێشكه‌وتوو كه‌متر نییه له بواری ئامێری تاقیگه‌یی. ده‌توانرێت به كاركردن به دڵسۆزی وه هه‌وڵدانی به‌رده‌وام بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانست و به به‌رده‌وامی نوێكردنه‌وه‌ی زانسته‌كان كه پێویسته له شوێنی كار و ده‌شتوانرێت شوێنی كار و ئه‌نجامه‌كان بگه‌یه‌نێته ئاستی ستانداری جیهانی.
له‌باره‌ی شێوازی كاركردنیان دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه جیهانییه، گوڵاڵه ئه‌حمه‌د گوتی: هه‌ر كه باس له كوالیتی تاقیگه پزیشكی بكه‌یته‌وه ده‌بێت كار بكرێت له‌سه‌ر دوانزه بنه‌مای سه‌ره‌كی كه له‌لایه‌ن (ISO/15189 ‘2012’) دانراوه بۆ ستانداردی جیهانی تاقیگه پزیشكییه‌كان. ئه‌م دوانزه بنه‌مایه په‌یوه‌سته به‌وكاته كه نه‌خۆش دێته ژووره‌وه تاكو وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجام. بنه‌ماكان به‌م شێوه‌یه‌ن:
1- باڵه‌خانه و شوێنی كارگێڕی و پرسگه و شوێنی پێشوازی له نه‌خۆش گونجاو بن.
2- ستاف (په‌ره‌پێدانی ستاف له‌ڕووی زانستی و كاركردن له‌سه‌ر ئامێره‌كان به‌شێوازی ستاندار ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خوول و سیمیناری به‌رده‌وام و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و پڕاكتیكی).
3- ئامێره‌كانی تاقیگه (به‌رده‌وام چاكسازی و كالیبره‌یت و كۆنتڕۆڵ بكرێن، تاوه‌كو به‌به‌رده‌وامی ئه‌نجامی دروست بده‌نه‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ته‌مه‌نی ئامێره‌كه درێژ ده‌كاته‌وه).
4- مه‌وادی تاقیگه (ده‌بێت مه‌واده‌كان باشترین كوالیتی بن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت به‌پێی ستاندارد).
5- كۆنتڕۆڵ (ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پرۆسێسی كۆنتڕۆڵكردن بۆ سه‌رجه‌م كاره‌كانی تاقیگه بكرێت).
6- ده‌بێت سیستمی داتاكان ئه‌گه‌ر (وه‌رقی) به‌نووسینن بێت، یا سیتسمی ئه‌لكترۆنی ده‌بیت به‌پێی ستاندارد بێت و به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له زانیارییه‌كانی نه‌خۆش و كه‌سی متمانه و ڕێپێدراو له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه كاربكات.
7- دۆكیۆمێنت و ڕاپۆرت (ئه‌و دۆكیۆمێنت و زانیاری و جۆری كاركردن و ڕێگاكانی كاركردن هه‌مووی به‌شێوه‌ی ستانداری (SOP) بنووسرێت بۆ كاركردنی سه‌ر هه‌موو ئامێر و پشكنینه‌كان و كرداره‌كانی تاقیگه و فۆڕمی گونجاو هه‌بێت به‌پێی ستانداردی جیهانی.
8- له‌كاتی روودانی هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو به‌پێی ستانداری جیهانی به‌دواداچوونی بۆ بكرێت و سه‌رچاوه‌كانی هه‌ڵه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت و ڕێگری بكرێت له دووباره بوونه‌وه‌ی.
9- به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام و خوولی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی سه‌ره‌جه‌م به‌ش و ئامێر و مه‌واده‌كانی تاقیگه بكرێت، تاوه‌كو دڵنیاببینه‌وه به پێشكه‌وتنی ئامێره‌كان.
10- پرۆسه‌ی پێشخستن به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام بۆ سه‌رجه‌م به‌ش و ئامێره‌كان بكرێت تاوه‌كو برینمایی یه‌كان به ڕێكوپێكی به‌بێ كه‌موكوڕی جێبه‌جێبكرێن.
11- پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی تاقیگه ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به دانانی سندوقی سكاڵا و ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی تاقیگه ده‌كه‌ن و دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ تاوتوێكردنی سكاڵا و ئه‌و ڕاپرسیانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ئامانجی پێشخستنی تاقیگه.
12- بوونی سیستمی سه‌لامه‌تی به‌ستانداردی جیهانی، به‌ئامانجی پارێزگاریكردن له كارمه‌ندان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی تاقیگه ده‌كه‌ن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا پاشماوه پزیشكییه‌كان به‌شێوه‌ی زانستی له‌ناو ببرێن تاوه‌كو ژینگه پیس نه‌كرێت.
له كۆتاییدا گوڵاڵه ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری كوالیتی كۆنتڕۆڵ له تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی هه‌ولێر گوتی: به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕوانامه‌یه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ پاڵشتی و هاوكاری به‌رده‌وامیان. زۆر سوپاسی ته‌واوی كارمه‌ندانی تاقیگه‌كه‌مان ده‌كه‌م كه به‌ته‌واوه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌م به‌ندانه‌یان به وردی جێبه‌جێكردووه تاوه‌كو توانیوویمانه ببینه خاوه‌نی ئه‌م بڕوانامه جیهانییه.













