خەبات: هەمزە سەرحان:- كچە گۆرانیبێژ، هێلی لەڤ نوێترین كلیپی بەناوی “یاڵا حەبیبی” بڵاوكردەوە، هێلی لەڤ لە كەناڵی یوتیوبی خۆی كلیپی “یاڵا حەبیبی” بڵاوكردەوە، كە بە ستایلێكی جیاوازەوە دەركەوتوە، نوسیویەتی، “ئەم گۆرانییە چواردەهەمین گۆرانیمە لە یوتیوب، دڵخوازترین گۆرانیمە كە تا ئێستا وتبێتم”.ئەم كلیپە هێڵی لەڤ لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر 200 هەزار بینەری هەبو لە نۆیەمین ترێندی یوتیوبدایە، لەلایەن محەمەد شێروانی كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.ئەو خانمە گۆرانیبێژە كۆتا بەرهەمی هونەری لە ساڵی رابردو لە كاتی مۆندیالی قەتەڕ بڵاوكردەوە بەناوی “Go Go Ale Ale”.