خەبات: سولین سلێمان:- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە نێودەوڵەتییەکان ئاشکرایانکردووە، بڕیارە گاریس ساوسگەیت، جۆزێ مۆرینیۆ، ڕیۆ فێردیناند و زێدان ببنە ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری نوێی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، کە ٢٠ یاریزان و ڕاهێنەری ئەفسانەیی لەخۆدەگرێت، بەگوێرەی ماڵپەڕی “گۆڵی جیهانی” داوا لە ڕاهێنەرە دیارەکان و یاریزانانی پێشوو دەکرێت کە پێکەوە کۆببنەوە و چارەسەری ئەو پرسانەی پەیوەستن بە یاساکانی یارییەکە و ناوبژیوانی و ساڵنامەی تۆپی پێ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی تۆپی پێی ئەوروپا لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی “یوفا” پەسەندکرا، بڕیارە زڤۆنیمیر بۆبان، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەکانی کرواتیا و میلان، پۆستی سەرۆکی دەستەی تۆپی پێی ئەوروپا وەربگرێت، تا ئێستا ٢٠ ئەندامی لیژنەکە پشتڕاستکراونەتەوە و ناوەکانی ناو لیستەکەش بەم شێوەیەن: کارلۆ ئەنچیلۆتی، پاولۆ ماڵدینی، فابیۆ کاپێلۆ، خافێر زانێتی، لویس فیگۆ، فیلیپ لاهم، ڕۆناڵد کومان، مایکل لاودروپ، ڕافا بێنیتێز، ڕۆبێرتۆ هەروەها مارتینێز، پرێدراگ میجاتۆڤیچ و یۆرگن کلینسمان، ڕودی فۆلەر، پێتر چیک، خوان ماتا و ڕۆبی کین، پاتریک ڤیێرا و دیدیە درۆگبا بانگهێشتنامەیان وەرگرتووە.

ئێستا ڕۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، ساوسگەیتی ڕاهێنەری ئینگلتەرا دەتوانێت پەیوەندی بە ڕیزەکانی لیژنەکەوە بکات، لەگەڵ مۆرینیۆی پورتوگالی نهێنی براوەی جامی جیهانی ١٩٩٨ و زیدانی ئەفسانەی ڕیاڵ مەدرید و ڕیۆ فێردیناند بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد، بڕیارە لە ٢٤ی نیسان بۆ یەکەمجار دەستەی بەڕێوەبەری نوێ کۆببێتەوە.