سه‌لام عه‌بدوڵڵا
هه‌موومان دۆخی رۆژئاوای كوردستان‌مان ده‌بینی، له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی یان راستر وایه بڵێین ڕاپه‌رینی گه‌لانی سووریاوه، به كوردیشه‌وه كه خاوه‌نی هیچ مافێك، ته‌نانه‌ت مافی هاووڵاتیانبوون و پێناسه‌ی شه‌خسیش نه‌بوون و چۆن رژێمی سووریای یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورددا ده‌كرد كه رۆژ به رۆژ دۆخیان به‌ره‌و خراپتر ده‌چوو، بۆیه ڕاپه‌رینی گه‌لانی سووریا ده‌رفه‌تێكی له‌باری گونجاند بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك له مافه خوراوه‌كانی خۆیان كه له مێژوویاندا به‌ره‌نگاری چه‌ندین جۆر له ته‌عریب و گۆڕینی ناسنامه‌و قبوڵنه‌كردنیان وه‌ك هاوڵاتی له سووریادا بووبوون. بۆیه ئه‌و ڕاپه‌رینه دۆخێكی له‌باری بۆ ره‌خساندن، گه‌ر به دیدێكی كوردانه‌وه مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵ بكردایه ئومێدێكی زۆرده‌كرا كه كورد له‌و وڵاته، تا ئاستێكی باش به مافه ڕه‌واكانی خۆی بگات. یان هه‌رنه‌بێ دۆخی ئاسایی خۆی بپارێزێت.
به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌ندێك رێكخراوی په‌ڕگیرو سه‌ره‌ڕۆ كه له بنه‌ڕه‌تدا نه‌بڕوای به خاك و نه‌ته‌وه‌و دۆزه‌كه‌یه‌تی، به دروشمی نه‌گونجاوی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و خه‌یاڵئامێز بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌ك گه‌لی كوردمان له سووریا نه‌بووه خاوه‌نی ده‌ستكه‌وت به‌ڵكو ئه‌مانه بوونه هۆی، به سیاسه‌تی سه‌ره ڕۆیانه‌یان له‌ده‌ستدانی شاره كوردییه دێرینه‌كانی وه‌ك (عه‌فرین)و (سه‌ری كانی)و (گرێ سپی)، كه هه‌موو دۆخی ناله‌باری ئه‌و شارانه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی به چاوی خۆمان ئه‌مڕۆ ده‌بینین.
لێره‌ش، له هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ هه‌موومان ئه‌و ڕاستییه بزانین كه ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێم چۆن به‌ده‌ست هاتووه‌و چه‌ند قوربانی له پێناودا دراوه، ئه‌مه‌ش نه ته‌نیا ئه‌و حزبانه‌ی له‌شاخ و خه‌باتی چه‌كدارییان دژی رژێم ده‌كرد، به‌ڵكو زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌شی خوێن و قوربانی بۆ بنیاتنانی ئه‌و هه‌رێمه‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ، داوه.
ئه‌وه ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه (182) هه‌زار ئه‌نفالكراوه نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدار بوون و نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزبی بوون، به‌ڵكو ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردبوون و كیمیابارانی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ش و شێخ وه‌سان و …هتد. بۆیه ئه‌وه‌ی له‌م هه‌رێمه‌دا دامه‌زراوه به‌خه‌باتی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی و به خوێنی ئه‌و قوربانیانه هاتۆته كایه‌وه بۆیه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه پێكه‌وه بیپارێزین و ئه‌م ده‌ستكه‌وته مه‌زنه له‌سه‌رپێی خۆی ڕابگرین و په‌ره‌ی پێبده‌ین و گه‌مه‌ی سه‌ره‌ڕۆییانه‌ی پێنه‌كه‌ین.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین: هه‌موو رۆژێك هه‌ل و مۆڵه‌ت بۆ گه‌له‌كه‌مان ناڕه‌خسێت و ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه به حوكمڕان و ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه كه ئه‌م ده‌ستكه‌وته به سیاسه‌تی نالۆژیكانه‌و سه‌ره‌ڕۆیانه به فیڕۆ نه‌ده‌ین و گه‌له‌كه‌مان دووچاری داهاتوویه‌كی نادیار نه‌كه‌ین. گه‌له‌كه‌مان قبوڵ ناكات گه‌مه به چاره‌نووسییه‌وه بكرێت. با ئه‌زموونی نا سه‌ركه‌وتوو، دووباره ناكه‌ینه‌وه.