
ئاری نانەکەلی
یه‌كێك لە هێڵە گشتییەکانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی كاك مه‌سروور بارزانی، دروستكردنی بنه‌مایه‌كی دروست و باش بوو بۆ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوانیان، له‌ماوه‌ی 12 ساڵی رابردوو ناكۆكیی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و پێشمه‌رگه و بودجه وای كردبوو كه نه متمانە مابوو له‌نێوان هه‌ردوولا نه خه‌ڵكیش ئاسوودە بوون به‌وه‌ی هه‌ر رۆژه‌و گرفتێك بێته پێشه‌وه، دوو ساڵی رابردوو به‌هۆی بریاره‌كانی دادگای فیدرالییه‌وه، ئه‌م گرفتانه له قاڵبی یاسایش چووە دەرەوه و جۆرێك له گرژیی سیاسی له‌نیوان پێكهاته‌كانی عێراق دروست کرد، خۆشبه‌ختانه ئێستا دوای ئه‌و هه‌موو نه‌ماهه‌تی و گرفتانه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، ئاسۆیه‌ك هاتوه‌ته‌وه پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، چونی به‌رێز كاك مه‌سروور بارزانی، بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستی واژۆكردنی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت، جێگای ئومێد و دڵخۆشییه، له‌لایه‌ك هه‌رێمی كوردستان له چوار چێوه‌ی رێككه‌وتنی نوێ نه‌وتی خۆی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌فرۆشێت كه گرفته یاسایی و سیاسییه‌كان له‌به‌رده‌می نامێنێت، له‌لایه‌كی دیكه بریاره له 5 مانگی داهاتوو یاسای بودجه‌ی 2023 عێراق له‌په‌رله‌مان ده‌ربچێت كه له یاسای بودجه‌دا پشكی هه‌رێمی كوردستان بە 12.67% دیاری کراوە، کە دەکاتە 16 ترلیۆن دینار، ناكرێت ئه‌م رێككه‌وتنه به کەم سه‌یری بكرێت ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی شه‌ونخونی و هه‌وڵ و كاركردنی به‌رێز مه‌سروور بارزانی و تیمی حكوومه‌ت بوون له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌م رێككه‌وتنه.
له ماوەی رابردوو زۆر گرفت و كۆسپ له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حكوومه‌ت دروست کرا، به‌شێكیان قه‌یرانی واقعی بوون و به‌رۆكی حكوومه‌تی گرت به‌شێكیان قه‌یرانی ده‌ستكردی سیاسی و بۆمبی سیاسی بوون بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی تووشی کێشە بێت، هه‌ر له به‌گه‌ڕخستنی میدیایه‌كی گه‌وره له‌دژی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و دروستكردنی كه‌مپین له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات و به‌كارهێنانی ئاژانسە جیهانییه‌كان له‌دژی سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌تا بایكۆتكردنی به‌شێك له وه‌زیره‌كان و به‌كارهێنانی خروقاتی ئه‌منی له‌شاره‌كان و لێدوانی گرژ له‌یادو بۆنه‌كان و رێگه‌گرتن له چاكسازی، سه‌رجه‌میان ئامانجدار بوون بۆ له‌كه‌داركردنی حكوومه‌ت، به‌ڵام ئیراده‌ی به‌هێزی باوه‌ر به‌خۆبوون و پشتیوان به‌ده‌نگی خه‌ڵكی کوردستان وای كرد له‌م لوغمه سیاسییانەش رزگارمان بێت و دواجار ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و راستگۆیی له‌سیاسه‌تدا سه‌ر کەوت، له‌به‌غداشه‌وه سه‌نگ و قورسایی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی دیاره، كلیكی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هه‌رێمی كوردستان بریتییه له ده‌رگای سه‌ره‌كیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەر پارتییه ده‌توانێت قه‌یرانه‌كان تێپه‌رێنێت و پارتییه توانای بریاردانی هه‌یه، دڵنیام ده‌رئه‌نجامی ئه‌م رێككه‌وتنه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری كوردستان و پێشخستنی وڵات.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له کاتی قه‌یران و گرفته‌كان ده‌هۆڵی نه‌یارانیان ده‌گرت به‌ده‌سته‌وه و دڵخۆش بوون به دەنگۆی بێبنەمای شكستی كوردستان ئه‌مرۆ نه‌ك ناتوانن له‌پشت كاك مه‌سرور بارزانی بوه‌ستنه‌وه و خۆیان بكه‌ن به خاوەنی ده‌ستكه‌وت، به‌ڵكوو له‌میژووی گه‌لی كوردستاندا ئه‌وانه دیارن و ناتوانن نكۆڵی له‌و رابردووه بكه‌ن كه ویستیان چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ئێستا ئیتر خه‌ڵكی كوردستان خۆی خاوه‌نی بریاره و دەزانێت كه كێ خه‌مخۆری گه‌لی كوردستان و ئه‌م وڵاته‌یه، به‌ڵێ ئێستا كاتی وه‌ستانه له‌پشت هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ پشتیوانی و پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو.