پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ راگه‌یاندرا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌29ی 1ی2023، له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست لە ئێستادا ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە ،باران بارین و بەفر بارین لە سەر ناوچەکەمان دەبارێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەم شەپۆڵە تا ڕۆژى پێنج شەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکى سارد یاوەرى دەکات لە ماوەى ڕۆژانى سێ شەممە وچوارشەممەکاریگەرى ئەم بارستە هەوایە زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هەر لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران بارین لە کاتى جیا جیا دەبارێت, چڕترین ماوەى دابارین لە ڕۆژى سێ شەممە و چوار شەممە دەبێت .
دةقي راطةياندراوي كةشناسي هةريَم بؤ کەشى پێشبینیکراوى بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو:
ئەمڕۆ یەک شەممە 29 – 1 – 2023
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت .
کەش/ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت , ئەگەرى هەندێ نمە باران لە هەندێ ناوچە هەیە , لە گەڵ کەمێک بەفر بارین لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان دەبێت , ئەمڕۆ تا ڕادەیەک کەش جێگیرە .
پلەکانی گەرما / نزم بوونەوەیەکى کەم لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە یەک پلە .
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 15 ) کم/ک .
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕا و دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 30 – 1 – 2023
کەش/ ئاسمان هەورى دەبێت , لەگەڵ باران بارین لە تەواوى ناوچەکەمان , بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییەکان.ئاستى دابارین لە دواى نیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت , وە لە شەودا هەندێ جار لێزمە باران دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم بوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە لە تۆمارکراوەکانى رۆژی پێشوو
خێراى با / لە سەر خۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7– 9 ) کم دەبێت لە شوێنەکانی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (5-7) کم .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 4 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى