خه‌بات: مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی:- بیرمه‌ند و كه‌سایه‌تیی شیعه‌ی ناسراوی عێراق سه‌ماحه‌تی سه‌ید ڕه‌حیم ئه‌بو ڕه‌غیف له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به ڕۆژنامه‌ی خه‌بات ئاماژه‌ی به‌بارودۆخی سیاسی عێراق و ده‌ستوه‌ردانی فراوانی وڵاتانی ناوچه‌كه له‌كاروباری عێراق كرد و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه‌وا عێراق و هیچ وڵاتێكی ئیسلامی سه‌قامگیری به‌خۆوه‌نابینێ ئه‌گه‌ر سیستمێكی مه‌ده‌نی عه‌لمانی په‌یڕه‌و نه‌كرێت و ئه‌و تێكه‌ڵاوی و بێسه‌روبه‌ریه‌ی ئێستا عێراقی پێداتێپه‌ڕ ده‌بێت ئاینده‌ی وڵات به‌ره‌و نادیاری زیاتر ده‌بات.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات سه‌ید ڕه‌حیم ئه‌بو ڕه‌غیف گوتی: هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه بۆ عێراق ئه‌گه‌ر حزبه سیاسییه عێراقییه‌كان سوود له ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیانی كوردستان وه‌رگرن و حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق له‌ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌جیندا گوماناوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خۆیان ڕزگار بكه‌ن. گوتیشی: به‌داخه‌وه ئیسلامی سیاسی و هه‌وڵی دروستكردنی ویلایه‌تی فه‌قیه له‌عێراقدا ده‌ستی له‌بینه‌قاقای عێراقییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان و فره‌جۆرییه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی خستۆته مه‌ترسییه‌وه بۆیه تاكه ڕێگه‌یه‌ك ده‌ربازبوونه له‌م حوكمه ئیسلامییه نادروسته و كاركردنه بۆ دروستكردنی سستمێكی مه‌ده‌نی عه‌لمانی كه هه‌موان تێیدا هه‌ست به‌بوونی خۆیان بكه‌ن.
سه‌ماحه‌تی سه‌ید ڕه‌حیم ئه‌بو ڕه‌غیف له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات گوتیشی: تێڕوانینێكی سه‌یر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بیسترێت گوایه پیاوانی ئاینی له حزبه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه ڕۆشنبیره‌كان زیاتر خه‌ڵك گوێیان لێده‌گرێ، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه و هێزه ده‌ره‌كییه‌كان و جیرانه‌كانمان ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر میزاج و وتاری هه‌ینی مزگه‌وته‌كان و مه‌رجه‌عیه‌ته ئاینیه‌كان گره‌و بكه‌ن و هه‌موو جۆره‌كانی سیاسه‌ت و عه‌قڵ و زانست ده‌خه‌نه لاوه، ده‌بێ عێراقییه‌كان بزانن به‌هۆی به‌كارهێنانی سیاسییانه‌ی وتاری مزگه‌وت و حوسه‌ینیه و شوێنه ئاینیه‌كانه‌وه ئێستا 3 ملیۆن بێ‌دین له‌عێراقدا په‌یدابوونه كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان له گه‌نجه‌كانن.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان سه‌ماحه‌تی ڕه‌حیم ئه‌بو ڕه‌غیف گوتی: به حوكمی په‌یوه‌ندیی مێژینه‌م له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی بارزانی، شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌م كه ئه‌م خانه‌واده‌یه ڕۆڵێكی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌بووه له دروستكردنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه بوو كه له شۆڕشی ئه‌یلوولدا هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له ده‌وری مه‌لا مسته‌فای بارزانی كۆببوونه‌وه، ئه‌م سه‌ركرده مێژووییه نه‌ك هه‌ر له ناوخۆی كوردستان، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له‌عێراقیشدا به‌تایبه‌تی هاوسۆزی و پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ گه‌لی كورد و شۆڕشه‌كه‌ی دروست كردبوو.
شایانی باسه سه‌ماحه‌تی سه‌ید ڕه‌حیم ئه‌بو ڕه‌غیف یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بیرمه‌نده‌كانی شیعه‌ی عێراق و خه‌ڵكی به‌غدایه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێست و بیروبۆچونه‌كانی دژ به ئیسلامی سیاسی، چه‌ند ساڵێكه عێراقی به‌جێهێشتووه و له لوبنان نیشته‌جێیه، ناوبراو خاوه‌نی 10 كتێبی فیكری سیاسییه و به یه‌كێك له بیرمه‌نده ڕه‌خنه‌گره‌كانی شیعه داده‌نرێت كه به‌رده‌وام دژی حزبه سیاسییه ئیسلامییه شیعه و سوونه‌كان قسه‌ی هه‌بووه.