تیری هێنری ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە پێیوایە دوورخستنەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە چامپیۆنزلیگ دەبێتە هۆی ئەوەی کە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بخاتە ژێر فشارەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو گرێبەستانەی کە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە لە هاویندا ئەنجامیانداوە.
هێنری لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵی سی بی ئێس سپۆرت وتی: لە بەرشەلۆنە هیچ کات نییە، ئەمە یەکێکە لە ئاڵۆزترین شتەکان، چونکە هاندەران چاوەڕێی سەرکەوتن دەکەن لە ئێستادا، دوای یارییەکانی هاوینەی مێرکاتۆ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامەکان گرنگن، ئەگەرنا لەگەڵ چاڤی ڕوودەدات، وەک چۆن لەگەڵ ستیڤن جیرارد ڕوویدا، لەوێ زۆر بە خێرایی ڕزگاریان بوو، و ڕێگەیان پێنەدا کار بکات بۆ پێکهێنانی تیپێک” یانەی ئەستۆن ڤێلا ستیڤن جیراردی راهێنەری لابرد، دوای ئەوەی تیپەکە بە ئەنجامی (0-3) بە دەستی فولهامی میوانداری دۆڕا، لە قۆناغی 12ی خولی نایابی ئینگلیزی.
وە بەردەوام بوو: “با پێتان بڵێم ئەگەر ڕاهێنەرێکی دیکە لە بەرشەلۆنە هەبووایە، و مامەڵە لەگەڵ ئەوەی ڕوودەدات، دەکرا گڕکانەکە بتەقێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی چاک بووەتەوە، هیچ هەڵەیەک لەوەدا نییە، ئاماژهی بهوهشكرد: بارسێلۆنا له پلهی دووهمی خولهكهدایه، ههموومان دهزانین كه دهبوو لیڤاندۆڤسكی گۆڵی له بایرن میونشن تۆمار بكات، بهڵام ههڵهی چاڤی نییه كه 3 ههلی لهدهستدا.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەڵەی چاڤی نییە کە دۆمفریس، یاریزانی ئینتەر سزای پێنەدرا، بەڵام تۆ ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەیت و حوکمت لەسەر دەدرێت” وە تیری هێنری فەرەنسی لە کۆتاییدا وتی: بەرشەلۆنە گرەو لەسەر چامپیۆنزلیگ کردووە، و پێویستیان بەم پارەیە هەیە بەهۆی ئەوەی لە هاویندا کردیان و بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەکان.