ئیریک تێن هاگ راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆی کرد، دوای ئەوەی لە تیراسپۆڵی شێریفی مۆڵدۆڤای بردەوە، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە شێریف تیراسپۆڵی بردەوە، لە قۆناغی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی ئەوروپادا.
لەم یارییەدا رۆناڵدۆ گەڕایەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی، دوای ئەوەی لە دوایین یاری بەرامبەر چێڵسی دوورکەوتەوە، وەک سزایەک بۆی بەهۆی ئەوەی لە یارییەکی پێشوودا یاریگای بەجێهێشت وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بەشدارینەکردنی، لە خولەکی ٨١دا رۆناڵدۆ گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، یونایتد سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستهێنا و بە 12 خاڵ ریزبەندی کۆمەڵەکانیان داگیرکرد و لە دوای ریاڵ سۆسیدادەوە بوو کە 15 خاڵ بوو.
دوای یارییەکە تێن هاگ وتی: بینینی گۆڵەکەی رۆناڵدۆ خەیاڵی بوو، زۆر کاری بۆ تیپەکە کرد، ئاماژەی بەوەشکردووە، تیپەکە هەلێکی بۆ دروستکردووە، ئێمەش دەزانین توانای گۆڵکردنی هەیە و تۆپەکە لە تۆڕەکەدا تەواو بکات، لە کۆتاییدا وتی: رۆناڵدۆ پێویستی بە تۆمارکردنی ئەم گۆڵە بوو، ئێستاش دڵنیام گۆڵی زیاتر تۆمار دەکات.