دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.
بە ئامادەبوونی 269 پەرلەمانتار دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دەستیپێکرد.
هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد و عومەر بەرزنجی کاندیدبوونی خۆیان راگەیاند.
هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی پارتی، دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی سیادە پشتگیری خۆیان بۆ لەتیف رەشید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار راگەیاند.