ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، وه‌زیری سه‌در له تویتێكدا ره‌خنه‌ی تووند له هه‌وڵه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌گرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31ـی ئابی 2022، ساڵح محه‌ممه‌د عێراقی، وه‌زیری سه‌در له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌ستنی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌كه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ره‌خنه‌ی تووندی له به‌رپرسانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گرت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، تووشی سه‌رسوڕمان نه‌بووین له‌باره‌ی هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌كانی “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێ ڕێز” بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، له كاتێكدا ھێشتا خوێنی شه‌هیده ئاشتییخوازه‌كانی خۆپیشانده‌ران وشك نه‌بووه‌ته‌وه، ئه‌مه بێ ڕێزیه به‌رامبه‌ریان.
وه‌زیری سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه ئه‌خلاقی هه‌یه، نه ئایینیان هه‌یه و نه كه‌مێك شه‌ره‌فی ململانێ‌یان هه‌یه، ئه‌و “سێیانه بێ ئه‌خلاقانه‌ی” نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌ده‌زانن مانای چاكسازی چییه، نه‌ده‌زانن شۆڕه‌ش چییه، نه‌ده‌زانن ئاشتی چییه و نه له ئازاری خه‌ڵك تێده‌گه‌ن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تا ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌یتوانیوه یه‌ك فایلی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا بكات، ئه‌وان نه‌ك ته‌نها ئاشقی گه‌نده‌ڵین و گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو رقیان له‌وانه‌شه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن چاكسازی ئه‌نجامبده‌ن و گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵن.