كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، پێشوازیی له ئیرڤین هێكس كونسوڵی گشتیی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا كه بریكار و ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و به‌رپرسی به‌شی ئابووری كونسوڵگه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی بوون، باس له هاوئاهه‌نگیی نێوان تیمی كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و ڕۆڵیان له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان كرا و پێوه‌ندییه‌كان به‌گرنگ نرخێنران.
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، باسی له ده‌ستووریی و یاساییبوونی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرد و پڕۆژه‌كانی كه‌رتی نه‌وت و گاز و كاره‌بای خسته‌ڕوو.
ئێرڤین هێكس خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستان، دۆستایه‌تیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كورستانی به گرنگ وه‌سف كرد و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستانی به پێویست و گرنگ زانی.