جیمی کاراگەر یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپوول پرسیاری لە ئەگەری بڕیارەکەی مانچستەر یونایتد کرد بۆ پێدانی 70 ملیۆن پاوەند بۆ کڕینی کاسیمیرۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، کاسیمیرۆی تەمەن 30 ساڵ لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد ناسێندرا، پێش ئەوەی شەیتانە سوورەکان لە قۆناغی سێیەمی پرێمەرلیگدا بە ئەنجامی 2-1 لە لیڤەرپووڵی رکابەریان بردەوە و وەک چارەسەرێک بۆ کێشەکانی راهێنەر لە هێڵی ناوەڕاستی ئیریک تێن هاگ سەیر دەکرێت.

بەڵام کاراگەر ڕەخنەی لە سیاسەتی گواستنەوەی یونایتد گرتووە لەژێر دەستی بنەماڵەی گلەیزەر، هەروەها بەراوردکارییەکانی نێوانیان و سیاسەتی گواستنەوەی ئارسناڵی لەم وەرزەدا لاداوە، کاراگەر لە وتارێکدا بۆ ڕۆژنامەی تێلیگراف دەڵێ: “یونایتد بەردەوامە لە سیاسەتی خۆیان کە بەدوای ئەستێرە دامەزراوەکاندا دەگەڕێن بۆ پارەیەکی گەورە و مووچەی زەبەلاح، تەنانەت ئەگەر کرێی فرۆشتنی دیاریکراویشیان نەبێت”.

“کاسیمیرۆ لەوانەیە سەرکەوتوو بێت لەو شوێنانەی کە کەسانی دیکە لە ئۆڵدترافۆرد شکستیان هێنا. دامەزراندنی تا ئێستاش کورتبینە و پێچەوانەی چۆنیەتی (میکل) ئارتێتا بڕیاری بەکارهێنانی سەرچاوەکانی داوە، هەرچەندە ئەو بڕە پارەیەکی زۆریشی خەرجکردووە” هەوایەکی نوێی گەشبینی لە دەوری ئارسناڵدا هەیە، دوای ئەوەی هەڵبژاردەی باکووری لەندەن گرێبەستی زیرەکیان لەگەڵ گابرێل خیسۆس و ئۆلێکساندر زینچێنکۆ و فابیۆ ڤیێرا ئەنجامدا، لە کاتێکدا لە پێش وەرزدا بێ شکست مایەوە.

تیپی ئارتێتا بە هەمان شێوە ئەم وەرزەی دەستپێکرد، چونکە لە ئێستادا لە پێشەنگی ریزبەندی خولی نایابی ئینگلتەرایە دوای ئەوەی سێ یاری یەکەمی بردەوە،کاراگەر زیادی کرد: ئارتێتا وردە وردە کەسانی بەساڵاچوو و داهاتی بەرزی لە تیپەکەی دوورخستەوە: مەسعود ئۆزێل، دەیڤد لویز، ئۆبامیانگ و ئەلێکساندەر لاکازێت،جەختیشی لەوە کردەوە: ڕزگاربوون لە یاریزانە بەناوبانگەکان بە مووچەیەکی زۆرەوە نەدەکرا بە شەوێک بەدەست بهێنرێت، وە ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەروەها بەبێ ڕەخنە ناکرێت چونکە سوپەرستارەکان هەمیشە لەشکرێکی لایەنگرانیان هەبووە کە وەک بێڕێزی پیشانیان دەدەن”.