بێپی مارۆتا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئینتەرمیلان پێیوایە میلان سکرینیاری بەرگریکاری یانەی نێرازۆری، وەڵامی وەسوەسەکانی پاریس سانجێرمان ناداتەوە، وە مارۆتا بۆ تۆڕی “DAZN”گوتی: “ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە یاریزانەکە هەفتەی ڕابردوو زۆر بە ڕوونی ئەوەی خستەڕوو کە کاریگەرییەکانی ئۆفەرەکانی پاریس سانجێرمانی لەسەر نابێت.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە کە سکرینیار یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ تیپەکە، لەگەڵ ئێمەش بەردەوام دەبێت، بۆندەكەی سكرینیار لەگەڵ ئینتەرمیلان هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، بۆیە رەتكردنەوەی ئۆفەری 50 ملیۆن یۆرۆ مەترسییەكی گەورەیە، ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان ئاماژە بەوە دەكات كە بەنیازە هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە بكات.

لەسەر ئەوە مارۆتا وتی: ئەو (سکرینیار) کوڕێکی باشە، بەم نزیکانە دیالۆگی لەگەڵی دەکەینەوە سەبارەت بە دانوستانەکان، بێگومان دەمانەوێت گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ واژۆ بکەین، بۆ ئەوەی ساڵانێکی زۆر لەگەڵ ئینتەر بەردەوام بێت. متمانەم بە ئەو و پیشەییبوونی هەیە، دەبینم کە ئەم هەڕەشە شاراوەیە بەهاکانی لەناو نابات”.