خه‌بات: سابیر حوسێن:- به مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی فۆتۆگرافه‌رانی كوردستان، به به‌شداری (130) گه‌نجی فۆتۆگرافه‌ری هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشبڕكێی (كوردستان له‌چاوی ئێمه‌وه) ئه‌نجامدرا.
یه‌كێك له به‌شداربووه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م پێشبركێیه (ئیلیاس عه‌زیز حه‌كیم) بوو به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه، وه‌ك به‌رچاو روونی سه‌ره‌تا ئیلیاس دووپاتیكرده‌وه، كه‌وا پێشبركێیه‌كه له نێوان زیاتر (۱۳۰) وێنه‌گر بوو ،ته‌نها (۱٤) وێنه‌گر فۆتۆیان هه‌ڵبژێردرا و له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا تابڵویه‌كان نمایشكران و خه‌ڵات و رێزلێنان پێدرا.
ده‌رباره‌ی هۆگری ئیلیاس بۆ كاری فۆتۆگرافه‌ری، ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه سروشتی ده‌ڤه‌ری بارزان، سروشتێكی سیحر ئامێزه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك له‌و سروشته چاوی به دونیا پژا بێت، هۆنه‌رمه‌ندی لێ ده‌رده‌چێت و ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و سروشته‌وه. ده‌رباره‌ی به‌های راسته‌قینه‌ی وێنه، ئیلیاس گوتی: من له‌لای خۆم به‌و شێوه‌یه مامه‌له له‌گه‌ل وێنه‌و گرته‌كانم ده‌كه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆح له‌به‌رێكی هاوشێوه‌ی رۆح له‌به‌ره‌كانی دیكه‌ن، واته ئه‌وانیش له‌كاتی پێویست دێنه ده‌نگ و گفتوگۆم له‌گه‌ل ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه پیاسه ده‌كه‌ین و له‌كاتی پێویست به هانامه‌وه دێن.
ده‌رباره‌ی پرۆژه‌و بیرۆكه‌ی نوێ بۆ ئاینده، ئیلیاس دووپاتیكرده‌وه، كه له‌وه‌ته‌ی ده‌ستی داوه‌ته كامیرا، هیچ كات وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌گرتووه، چونكه هه‌موو وێنه‌كان لای ئه‌و تایبه‌تن، واته هه‌ر وێنه‌یه‌كی ده‌یگرێ به بایه‌خه‌وه گرنگی پێده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی دوای ماوه‌یه‌كی تر له پیشه‌نگایه‌ك یان له پێشبركێیه‌ك به‌شداری به‌و وێنه‌یه ده‌كات.
شایه‌نی باسه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێم و دكتۆرجوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم و د.سالار عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و ژماره‌یه‌كی تر له‌به‌رپرسان و هونه‌ردۆستان، له ڕێوره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی پێشبڕكێی (كوردستان له‌چاوی ئێمه‌وه) ئاماده‌بوون.











