رۆژنامەکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، یانەی چێڵسی لەگەڵ یانەی لیستەر سیتی گەیشتووەتە رێککەوتنێکی زارەکی بۆ گواستنەوەی وێسلی فۆفانای بەرگریکاری یانەکە، تۆڕی فەرەنسی بە ناوی “RMC” بڵاویکردەوە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا هەردوو یانە چەندین گفتوگۆیان ئەنجامدابوو، گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئەو یاریزانە تەمەن 21 ساڵە، کە دەبێتە گرانترین بەرگریکار لە جیهاندا، پێشبینی دەکرێت بەهای گرێبەستەکە لەو ژمارەیە زیاتر بێت کە مانچستەر یونایتد لە ساڵی ٢٠١٩دا بۆ پەیوەندیکردن بە هاری ماگوایەرەوە لە لیستەرەوە پارەی داوە کە بڕی ٨٠ ملیۆن پاوەند بووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لیستەر ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر چوارەمین داوای چێڵسی بۆ پەیوەندیکردن بە فۆفانا، دوای ئەوەی پێشنیارەکەی پێشووی ڕەتکردەوە کە بڕی ٦٠ ملیۆن پاوەند بوو، لەگەڵ زیادکردنی ١٠ ملیۆن پاوەند، وە برێندان ڕۆدجێرز، ڕاهێنەری لیستەر، پێشتر فۆفانی لە تیپەکە دوورخستبووەوە و لەگەڵ تیپی خوار ٢١ ساڵ دەستی بە ڕاهێنانەکان کردبوو، بەهۆی ئامادەنەبوونی لە ڕاهێنانەکان بۆ ئەوەی تیپەکەی ناچار بکات ڕوو لە چێڵسی بکات، بۆ ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی بەشداری نەکات.