رۆبێرتۆ کالێندا، بریکاری ڤیکتۆر ئۆسیمەنی هێرشبەری ناپۆلی، لەبارەی ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە بوونی دانوستانەکان لەسەر گرێبەستی بەرامبەر لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، بەپێی زانیارییەكان، خۆرخی مێندێس، بریكاری رۆناڵدۆ، خۆشحاڵە بە هێنانی ئۆسیمهین بۆ یانەی مانچستەر یونایتد، لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەستێرە پورتوگالیەكە بۆ ناپۆلی بە خواستن، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی خواستی ئەو ئەستێرە پورتوگالییە بۆ بەشداریكردن لە چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا.
کالیندا لە ڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تویتەر وتی: “هیچ دانوستانێکی بەردەوام نییە، یان ڕێککەوتنێک لەسەر گرێبەستی بەرامبەر نییە، ئاماژهی بهوهشكرد: ئۆسیمهنی یاریزانی ناپۆلییه، ئهویش دهیهوێت لهگهڵ ناپۆلی بهشداری له چامپیۆنزلیگ بكات دوای سهركهوتنهكهی له یاریگادا به شانازییهوه لهگهڵ هاوكارهكانی و راهێنهرهكهی.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژنامەی ئیتاڵی “تۆتۆ سپۆرت” ئاماژەی بەوەدا کە ئۆسیمین ئارەزووی گواستنەوەی بۆ شەیتانە سوورەکان نییە، ئەوەش بەهۆی خواستی بەشداریکردنی لە چامپیۆنزلیگ، ئۆسیمەین لە سێهەمین وەرزی لەگەڵ یانەی ناپۆلییە، لە 64 یاریدا کە لەگەڵ تیپەکەدا بەشداری کردووە 30 گۆڵی تۆمارکردووە.