خهبات: سولین سلێمان:- راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە خانمە ئەستێرەی ئەكتەری سینەمای هۆڵیودی جیهانی لە فیلمێكدا بەناویwithout blood لەگەڵ هەریەك لە دوو كورەكانی رۆڵ دەگێرن، فیلمەكە لە رۆمانی نوسەر ئەلێكساندرۆ یایكۆیە، ئەنجلینا لە بارەی ئەم فیلمەوە بە رۆژنامەكان گوتبوو “ئێمە دەتوانیین بە شێوەیەكی باشتر كاربكەین كاتێك تیمی فیلمەكە لە باشترین بارودۆخ دایە پێم وابێت ئێمە خێزانێكی گەورەین.
كاری وێنەگرتنی فیلمەكە لە وڵاتی بەریتانیا دەبێت. ئەنجلینا جۆلی لە ساڵی 1975 لە دایك بوە و فیلمساز و چاكەكارێكی ئەمریكییە. براوەی چەندین خەڵاتە لەوانە؛ بەدەستهێنەری خەڵاتی ئۆسكار، هەروەها سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆبە. چەندجارێك وەك گرانترین ئەكتەر لە لوتكەی خانمەكتەرەكانی هۆلیوود ناوی هاتووە. لە پاڵ كاركردنی لەفیلم، جۆولی خەریكی كارە مرۆڤایەتییەكانە، بۆ ئەوەش خەڵاتی جان هەرشۆلتی مرۆڤایەتی پێدراوە، هەروەها شانازی قەدیس میخائیل و قەدیس جۆرج (DCMG) وەرگرتووە، لەگەڵ چەند خەڵاتی دیكەش.
ئەنجلینا لە چەندین بوار كاردەكات، لەوانە ژینگە، پەروەردە، مافەكانی ژنان، و دیارترین كاریشی وەك كەسایەتی چاكەكار كاردەكات لەگەڵ كۆمیساریای باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەنابەران (UNHCR).وەك كەسایەتییەكی گشتی، جۆولی بەیەكێك لە كاریگەرترین كەسەكان لەنێو بواری كاتبەسەربردن (ئینتەرتەینمێنت) ی ئەمریكی دادەنرێت. بۆ چەندین ساڵ، لەلایەن چەند میدیایەكەوە بەجوانترین ژنی جیھان دادەنرا، و ژیانی ڕۆژانەشی بووە جێگای بایەخی خەڵك. ئەنجلینا لەھەریەكە لە ئەكتەران جۆنی لی میڵەر، بیلی بۆب تۆرنتن و برادپیت جیابووەتەوە؛ لەگەڵ پیت خاوەنی شەش منداڵن، كە سێ دانەیان هەڵگیراونەتەوە لەجیهان.










