خه‌بات: هەمزە سەرحان:- خانمە هونەرمەند چۆپی فەتاح بەم نزیكانە نوێترین ڤیدیۆكلیپی بەناوی “YOU” بڵاودەكاتەوە، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووك لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ترایلەری گۆرانییەكە چۆپی فەتاح نوسیویەتی، ” بەم زووانە نۆێترین ڤیدیۆ كلیپم بڵاو دەكەمەوە، ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئاواز و تێكستی ئەم گۆرانییە خۆی دایناوە.چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری كەركوك لە دایكبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەكەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی هۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەكەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوكردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیریی كردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی كچێكە بە ناوی “لیڤیا”.