میر لە هەژماری ئینستاگرامەكەی ئاماژەی بە نوێترین كاری هونەری خۆی كردووە، كە ڤیدیۆ كلیپێكە و هەموو كارەكانی تەواو بوون، وابڕیارە لەم مانگە بڵاویبكاتەوە.ئەم بەرهەمە یەكەم بەرهەمیەتی و بە ستایلێكی جیاواز بەرهەمیهێناوە، هەروەها رایگەیاندووە جگە لەم كارەی سوپرایزی تری بۆ هەوادارەكانی دەبێت. هونەرمەند هەردی سەلامی ئاوازی بۆ گۆرانییەكە داناوەو هۆنراوەكەیشی لەلایەن مازیار فایەقە نوسراوە. هەروەها خۆشی كارە موزیكییەكانی بۆ ئەم بەرهەمەی ئەنجامداوە و لەلایەن ناسر حەیدەریش كاری دەرهێنانی بۆ كراوە،وهەروەها ئەفشین سوكریش كاری ئەڕەنجمێنتی بۆ كردووە.