خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- بە‌رهە‌م كاكە‌ زاڵ لە‌دایك بووی سلێمانیه‌” لە‌ كۆتایی ساڵانی نە‌وە‌ت و سە‌رە‌تای دووهە‌زارە‌ وە‌ لە‌بواری شانۆدا كاری كردووە،‌ سە‌رە‌تای كارى وە‌ك دە‌رهێنە‌رى شانۆی ئازادی بووه‌، ساڵی ١٩٩٩ دواتر چە‌ند شانۆییە‌كی تری دروست كرد، تا ئێستاش بە‌ردە‌وامه‌ لە‌و بوارە‌، له‌ دیدارێكدا بۆ خه‌بات به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێمه‌ی دایه‌وه‌.

ئەمڕۆ چۆن لەئاست و دنیای هونەر دەڕوانیت؟
ئە‌مرۆ كوردستان و جیهان خولە‌ك خولە‌ك لە‌ نابە‌رابە‌ری ژیان دۆستی نزیك دە‌بنە‌وە‌ بە‌جۆرێك ئە‌رزشی ژیاندارە‌كان نە‌ماوە‌ بۆیە‌ شانۆش وە‌ك سێكتە‌رێكی جیهان لە‌ ئاست ئە‌و بە‌رپرسیارێتیە‌ی كە‌ شانۆ هە‌یە‌تی دوور دە‌كە‌وێتە‌وە‌ ئە‌كرێت لێرە‌و لە‌وێ شانۆیە‌ك بدینین كە‌ نە‌فە‌سێكی ژیان دۆستی تێدابێ بە‌ڵام ئە‌وە‌ندە‌ كە‌مە‌ دە‌بێ پە‌ی پێبە‌ری،واتە‌ بە‌هە‌موو جۆرێك دامە‌زراوە‌ نیە‌ونە‌فە‌سی تاكە‌.

فەوزایەك لەبواری هونەر بەگشتی و شانۆ بەتایبەت، بەدیدەكرێت هۆكارچییە بەبۆچونی تۆ؟
ئە‌و فە‌وزایە‌ی لە‌دە‌وری هونە‌ر دە‌بینرێت سود وە‌رنە‌گرتنە‌ لە‌وە‌ی ئێستادە‌گوزە‌رێت بە‌گشتی خە‌ریكی دوركە‌وتنە‌وە‌ین لە‌ فە‌زایە‌كی ئێستایی پێمان وایە‌ كارە‌ جوانە‌كان لە‌ناو شتی تردایە‌.

دەگوترێت دۆبلاژی فلمی بیانی دەستی گرتوە بەسەر كلتور و ناسنامەی نەتەوەییمان،تۆ چی دەڵێیت؟
من پێم وایە‌ بە‌رهە‌می وە‌رگێڕدراو لە‌هە‌موو جیهان دا هە‌یە‌وهە‌بوونیشی زە‌رورە‌ی خۆی هە‌یە‌ بۆ بە‌چاوی زە‌رە‌ر مندبوون لی بڕوانین ئە‌ی بۆ بە‌چاوی ئاشنا كردن لێی نە‌ڕوانین بە‌ دنیای ئێستای هونە‌ر بە‌گشتی بۆ ئاشنا بوون بە‌هونە‌ری گە‌لان زە‌رورە‌تی باشی هە‌یە‌ لە‌وە‌ی كلتوری ئێمە‌بگۆڕێت لە‌وانە‌یە‌ بە‌جۆرێكی تر ئێمە‌ هان بدات كە‌ زیاتر ئە‌مە‌یان پشە‌ی من نیە‌و من شانۆ كارم بە‌س فلمێك یا درامایەكی خۆمان دۆب بكە‌ین و بینێرینە‌ ووڵاتێكی تر باشە‌ ئە‌گە‌ر شۆڕشە‌ یە‌ك لە‌دوایە‌كانی گە‌لی كورد لە‌ كوردستانی باشور بكرێتە‌ فلم و دۆبی بكە‌ین بۆ ووڵاتان دە‌ست كاری كلتوری چ ووڵاتێكمان كردوە‌.

بەبۆچوونی تۆ چی بكرێت تا بینەر بەشانۆ ئاشت بكرێتەوە؟
ئە‌م پرسیارە‌ زۆر دە‌كرێت من پێم وایە‌ بینە‌ر لە‌ شانۆ و دراما نە‌تۆراوە‌ ئە‌وە‌ شانۆ و دراماو فلمە‌ لە‌بینە‌ر تۆراوە‌ بە‌هۆی گوێ نە‌دان بە‌كە‌رە‌ستە‌ نیشتیمانێكانی خۆمان كە‌ ئە‌و كە‌رە‌ستانە‌ بۆ هە‌موو سێكتە‌ری هونە‌ری دە‌شێن تۆ ببینە‌ كاتێك فلمێك لە‌سینە‌ماكانی كوردستان ئیش دە‌كات بینە‌ری هە‌یە‌یان نا كاتێك شانۆیە‌ك دە‌بێ یان ئە‌وڤێستیڤاڵانە‌ ئێوە‌ی رۆژنامە‌نووس كە‌م تازۆر ئاگادارن چە‌ند گە‌رموو گوڕی هە‌یە‌ كە‌واتە‌ ئە‌م پرسیارە‌ لای من پێچە‌وانە‌یە‌ بە‌ بۆچونی من ئێمە‌ كە‌متە‌رخە‌مین لە‌ دروست كردنی كاری باش.

هۆكار چییە بینەر لەشانۆ و درامای كوردی تۆراوە؟
بۆ ئاشتكردنە‌وە‌ پێویستمان بە‌ دروست كردنی زنجیرە‌یە‌ شانۆ هە‌یە‌ كە‌ پشتیوانی فە‌رمانگە‌ی رۆشنبیری و كە‌رتی تایبە‌ت بە‌شدار كرێت كە‌مێك هاندە‌ر دە‌بێت ئە‌گە‌ر فە‌رمانگە‌ی رۆشنبیری شار و شارۆچكە‌كان هە‌ماهە‌نگی مادی و معنە‌وی بن.

وەكو دەرهێنەرێك چۆن لەئاستی ئەكتەران و دەرهێنەرانی كورد دەڕوانیت،ئایە توانیوانە سود لەتەكنۆلۆژیای بواری هونەر وەربگرن بۆ پەرە دان بەو بوارە؟
ئە‌كتە‌ری باشمان هە‌یە‌ دە‌رهێنە‌رە‌كان زۆر بە‌یان باشن، بە‌ڵام جارێكە‌ چە‌قبە‌ستوی بیری كۆنی شێوازە‌كانن ئە‌وانە‌ی دە‌چنە‌ نوێ گە‌ریە‌وە‌ كاری جیاواز لە‌ ناو فە‌زای تە‌كنە‌لۆجیدا دە‌كە‌ن كە‌سانی هاوین بە‌داخە‌وە‌ ئە‌كادمییە‌كان سود لە‌ تە‌كنە‌لۆژیای نوێ وە‌رناگرن.

دەربارەی فیستیڤاڵە هونەرییەكانی لەكوردوستان دەكرێن چی دەڵێیت؟
ڤیستیڤاڵ و دیدار و ئیڤێنت گە‌ورە‌ ترین دە‌وری خۆی هە‌یە‌ بۆ تێكە‌ڵ بوون بە‌ دنیای هونە‌ری، بە‌ڵام بە‌داخە‌وە‌ ئێمە‌ كە‌مترین ڤێستیڤاڵمان هە‌یە‌ ئە‌گە‌ر هە‌شمان بێ خە‌ڵكانێك بە‌ڕێوە‌بردنی لە‌ئە‌ستۆگرتوە‌ كە‌ چاوە‌ڕوانی گە‌ورە‌كردنی قە‌بارە‌یی كارە‌كە‌ن نە‌ فروانكرنی نمایشە‌كان.

ئایە ئەكتەرێك كەكاری كۆمیدی دەكا بۆ پێكەنینە یان وشیاریی،ئەوئەكتەر ناخیشی پێ دەكەنێت یان خەمەكانی بەپێكەنین دەر دەبڕێت؟
كۆمیدیا رووە‌ پێكە‌نیناویە‌كە‌ی تراجدیایە‌.