خەبات: خەندە ئازاد:- مارک ئەندریا تێرشتیگنی ئەڵمانی گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا دەربارەی داهاتووی هاورێی لەیانەکە فرێنکی دیۆنگی هۆڵەندی بۆچوونی خۆی دەڵێت ، هەروەها دەربارەی نزیکی پەیوەندیکردنی یاریزانەکە بە مانچستەر یونایتد و چێلسی، تێر شتیگن لەلێدوانێک بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاند: ئێمە هەمووکات دەمانەوێت باشترین یاریزان لە یانەکەمان بێت و فرێنکی دیۆنگیش یەکێکە لەباشترینەکان و دەمانەوێت بمێنێتەوە، بەڵام ئێمە مافی بریاڕدانمان نییە ئەوە لەدەست کارگێری یانەکەدایە.

لەگەڵ ئەوەشدا خوان لاپۆرتا سەرۆکی ئێستای بارسێلۆنا لەچەند لێدوانێکیدا دەربارەی فرێنکی رایگەیاند کەوا دەیەوێت بمێنێتەوە لەیانەکە، بەمەرجێک مووچەی کەم بکاتەوە، بەڵام ئەستێرە هۆڵەندیەکە و یاریزانی پێشووی ئایاکس و ئێستای کەتەلۆنیا رەتی کردەوە بەم مەرجە رازی بێت، بارسا دووبارە گەرایەوە ئیسپانیا دوای ئەوەی یاریە ئامادەکاریە دۆستانەکانی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆتایی پێهێنا ، یانەکە لەجامی خوان گامبەر کە ساڵانە بەرێوەدەچێت یاریەک لەگەڵ بوماس ئاونامی مەکسیکی لە رێکەوتی 7/ ئاب 2022 ئەنجامدەدات.