یانەی هەولێر گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ یاریزان مازن فەیاز ڕاگەیاند بۆ نوێنەرایەتیکردنی تیپەکە لە وەرزی نوێی 2022/2023 فەیاز یەکێکە لەو یاریزانەی کە لە وەرزی ڕابردوودا بە شێوەیەکی گەورە سەریهەڵداوە، لەگەڵ تیپەکەی پێشووی کە زەورایە ئاستێکی گەورەی پێشکەشکرد، فەیاز، تەمەن 25 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانەکانی کەربەلا، نەفت، پۆلیس و زەورا کردووە، ئەمە جگە لە بەشداریکردنی زۆری لەگەڵ هەڵبژاردەکانی عێراق (لاوان، ئۆڵۆمپی، هەڵبژاردەی نیشتمانی).

هەولێر هەوڵ دەدات سوود لە تواناکانی فەیاز وەربگرێت، لە ژێر رۆشنایی هەوڵەکانی ستافی تەکنیکی کە نزار مەحروسی سوری سەرۆکایەتی دەکات، بۆ ئەوەی جیاواز لە وەرزی رابردوو دەربکەوێت و رکابەرییەکی بەهێز بۆ نازناوی خولی نایابی عێراق بکات، هەولێر چەندین گرێبەستی ئەنجامداوە، دیارترینیان لەگەڵ ئەحمەد ئیبراهیم بەرگریکاری نێودەوڵەتی و عەبدولباست موئەیەدی بەرگریکاری پێشووی زەورا و ئەیمەن ترابێلسی یاریزانی تونسی و دووانە بەڕازیلی هێلیۆ مۆنتیرۆ و برۆنۆ ئۆلیڤێرا.