خەبات:بەرهەم شێخ عزەدین:- هونەرمەند لوقمان سەلیم، لەسەر ئەو رێزلێنانەی پێی بەخشراوە تایبەت قسەی بۆخەبات كردو گوتی: رۆژی27-7-2022 بڕوانامەی شكۆمەندی مان پێ بەخشرا لە لایەن (سـەرۆكـی یەكێـتـی ئەدیـبانـی نـێـودەوڵـەتـی لقـی ئـەردەن ) لە پـای ئەرك و مانـدوبـونـمـان و ئە و چالاكیە هونەریانەی بۆ خزمەتی ئاشـتی لە بزافی ئاشـتی،لەسلێمانی ئەم رێز لێنانەم پێدرا،ئەوەش زیاتر بۆئەوەدەگەڕێتەوە لەماوەی (30) ساڵی رابردوو،بەبێ‌ جیاوازی و وەستان خزمەتی هونەر و كلتوری نەتەوەكەی خۆمم كردەوە و هانی ئاشتی و پێكەوەژیانم داوە،لەهەركوێ‌ هەوڵی ئاشتی هەبووبێت من پشتیگریم كردوە و ئەمەش لەهونەركەمدا ڕەنگی داوەتەوە،بەرهەمیشم هەیە كەنەفرەتم لەجەنگ كردوەو هانی ئاشتیم داوە،ئەم خەڵاتە لەسلێمانی دراوە بەچەند كەسایەتی یەكی دیكەش لەسلێمانی ،جێی ئاماژەیە هونەمەند لوقمان سەلیم لەساڵی(1990)وە دەستی كردووە بەكاری هونەی و خاوەنی 4ئەلبومی تایبەت بەخۆیەتی،جگەلەوە بەسەدان بەرهەم و كۆنسێرت و دیداری هونەریشی هەیە ،كەسەرجەم بەرهەمە كانی بەزمانی ئاشتی و لەپێناو كلتور و ژینگە كاری كردووە. لەگەڵ بوونی بەرهەمی تایبەتی خۆی لوقمان سەلیم هەمیشە كار بۆ هونەری رەسەنی كوردی و بۆهونەرمەندانی كۆچكردوو دەكات.