هۆشیار زێباری لە نوێترین تویتیدا بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کە لە دوای ئۆکتۆبەری 2021 دەرکران، بەهۆکاری رووداوەکانی ئێستای عێراق دەزانێت و دەڵێت: چی بچێنیت ئەوە دەدوریتەوە.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و وەزیری پێشووی دارایی عێراق، دادگای فیدراڵی بە لایەنگیریکردن تۆمەتبار دەکات و باسی لەوە کرد، بەهۆی چاوپۆشیکردنی دادگای فیدراڵی لە رێگەنەدان بە هێزی براوەی هەڵبژاردنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی، ئەمەی ئەمڕۆ روویدا.

وەزیری پێشووی دارایی عێراق، دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ یاسا و دەستوور بە چارەسەر دادەنێت بۆ ئەم دۆخەی ئێستا عێراقی تێ کەوتووە.