محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرد.

کەمێک پێش ئێستا محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بریاریدا کە دانیشتنەکانی پەرلەمان هەڵدەپەسێندرێن و تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە هیچ دانیشتنێکی پەرلەمان ئەنجام نادرێت.

هەروەها سەرۆکی پەرلەمان داوا لە سەرۆکی هێزە چەکدارەکان دەکات کە هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی دامەزراوە دەستوورییەکانی وڵات بگرێتە بەر.

دەشڵێت: “لێرەوە داوا لە هەموو برایان و سەرکردە سیاسییەکان دەکەم، بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی نیشتمانی، بۆ گەیشتن بە دیالۆگێکی نەتەوەیی کاریگەر و بەرپرسیارانە کە بەرهەمەکانی لە پێناوی نیشتماندا بێت”.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ دەیان هەزار خۆپیشاندەر ڕژانە نێو ناوچەی سەوزی بەغدا و دەستیان بەسەر باڵاخانەی پەرلەمانی عێراقدا داگرت و مانگرتنیان تێدا راگەیاند.