لە گوندی چیمەنی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر سێ کەس کوژران و بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوکیش ڕایگەیاند، “بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە”.
لیوا کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ چوارشەممە 13 ی تەمموزی 2022 ڕایگەیاند سێ کەسەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراون.
وتیشی، “بکەرانی تاوانەکە دیاریکراون بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەکراون و تیمی هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانن بەدوایاندا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەی کوژراون بریتین لە ژنێک و پیاوێک و برای ژنەکە.
پیاوەکە کوردە و لەدایکبووی ساڵی 1950یە و ژنەکەی و برای ژنەکە لە نەتەوەی عەرەبن.
رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو روویداوە و بە چەقۆ و ساتورە کوژراون و هیچ شتێکیش لە ماڵەکەیان نەبراوە.