ڕۆژی یەكشەممە 17ـی تەمووزی 2022 تەرمی عەلی قازی كوڕی پێشەوا قازی محەمەد، دەگەڕێندرێتەوە هەولێر.
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی یەكشەممە 17ـی تەمووزی 2022 تەرمی عەلی قازی كوڕی پێشەوا قازی محەمەد، دەگەڕێندرێتەوە هەولێر.
سەرلە بەیانی رۆژی یەكشەممە، دووەم رۆژی جەژنی قوربان، عەلی قازی، كوڕی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆكی كۆماری كوردستان، لە شاری بۆنی ئاڵمانیا لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.عەلی قازی، لە ساڵی 1933 لە شاری مەهاباد-ی كوردستانی ئێران لە دایك بووە.