بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەش، ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی سەربازی عێراق گەیشتنە هەولێر .
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە لیوا حەمید عەبدولمەقسوود، سەرۆك ئەركانی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و لیوا قاسم ئەلمحەمەدی، فەرماندەی هێزە زەمینییەكان و ژمارەیەك سەركردەی سەربازی گەیشتوونەتە هەولێر.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان روونیشكردۆتەوە كە شاندە باڵاكە لەگەڵ سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆدەبنەوەو تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەشدا دەكەن .